ئینگلتەراگرنگترین

موچەی ساڵانەی یاریزانانی مان یونایتد بەرزترینە لە مێژووی پریمەرلیگدا

یاریگا

یانەی مانچێستەر یونایتد لە خراپترین دەستپێکی خۆیدا لە ٣٠ ساڵی رابردوودا بەڵام دابەزینی ئاستی لەم چەند ساڵەی رابردوودا نەبووەتە هۆی ئەوەی موچەیەکی کەمتر بدات بە یاریزانەکانی.

رۆژنامە زیاتر لە هۆکارێک باس دەکرێن بۆ دابەزینی ئاستی شەیتانە سوورەکان بەڵام ئەوە روونە هۆکارەکەی کەمی موچەی یاریزانەکانی نیە ! لەم دواییەدا یونایتد گرێبەستی دەیڤد دی خیای نوێکردەوە بە ٣٧٥ هەزار پاوەندی هەفتانە. پاوڵ پۆگباش ٢٩٠ هەزار پاوەندی هەفتانە وەردەگرێت.  کۆی موچەی سەرجەم یاریزانەکانی لە ساڵێکدا دەگاتە  ٣٣٢ ملیۆن پاوەند. ئەمەش هەرگیز لە مێژووی خولەکەدا بۆ هیچ یانەیەک رووی نەداوە.

بەگوێرەی سویس رامبڵ تەنها لە سێ ساڵی رابردوودا موچەی یاریزانانی ئەو یانەیە ١٠٠ ملیۆن پاوەند زیادی کردووە بە رێژەی ٤٣٪، ئەمەش بۆ رازیکردنی مانەوەی ئەستێرەکانی لە یانەکە بەهۆی دوورکەوتنەوەی ئەو یانەیە لە ململانێ گەورەکان و دابەزینی ئاستیان.

بەگوێرەی دواین راپۆرتی زانراو لەسەر موچەی ساڵانەی یانەکانی دیکە، ئەنجامەکەی بەم جۆرەیە : لیڤەرپوول ٢٦٤ ملیۆن، مانچێستەر سیتی ٢٦٠ ملیۆن، چێڵسی ٢٤٤ ملیۆن، ئارسناڵ ٢٢٣ ملیۆن، تۆتنهام ١٤٨ ملیۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button