ئیسپانیا

پویۆڵ هۆکاری رەتکردنەوەی گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا ئاشکرادەکات

یاریگا-کارلێس پویۆڵ کاپتنی مێژوویی یانەی بارسێلۆنا هۆکاری رەتکردنەوەی گرێبەستەکەی بارسا ئاشکرادەکات تا وەکو بەڕێوبەری وەرزشی بگەڕێتەوە بلەوگرانا.

پویۆڵ لە دیمانەیەکدا  وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و سەبارەت بە رەتکردنەوەی گەڕانەوە بۆ بارسا وتی ” من لە دۆخێکدام سەرقاڵی پڕۆژەی تایبەت بە خۆمم، پڕۆژەی دواترم لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت و پەیوەندی بە جامی دانۆن هەیە بۆ نەتەوەکان لەگەڵ بەرنامەیەکی ئۆنڵاین کە تایبەتە بەو دایک و باوکانەی دەیانەوێت کاتەکانیان لەگەڵ منداڵەکانیان بەسەر بەرن. کاتەکەی گونجاو نەبوو بۆ ئەوەی پڕۆژەکانم جێبهێڵم و بگەڕیمەوە بارسا”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پویۆڵ پشتیوانی لە شێوازی سەرکردایەتیکردنی مێسی کرد لەبری پیکێ. پویۆڵ وتی “پیکێ شایستەی رێزگرتنە لە بارسا بەڵام هەمیشەوە ئەوە دەڵێت کە لە دڵی دایە. هەرچی مێسیە دیپلۆماسی ترە و من ئەمەیانم لا پەسەندترە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button