ئه‌مریکائیسپانیا

راهێنەری ئەرژەنتین وادەی گەڕانەوەی مێسی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی ئاشکراکرد

یاریگا-لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین رایگەیاند وابڕیارە لیۆ مێسی مانگی داهاتوو بگەڕێتەوە یارییە نێودەوڵەتییەکان.

مێسی دوای شکستەکەیان لە کۆپا ئەمێریکای هاوینی ئەمساڵ بەرامبەر چیلی، هێرشیکردە سەر بەرپرسانی تۆپی پێی ئەمریکای لاتین  و بە گەندەڵ ناوی هێنان.  بەوهۆیەوە سێ یاری سڕکرا. هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەبوو پاش سزاکە لیۆ نەگەڕێتەوە بەڵام سکالۆنی وتی “مێسی لەگەڵمان نیە تەنها لەبەر راگیرانەکەی، بەدڵنیاییەوە مانگی داهاتوو لەگەڵمان دەبێت. بەهەمان شێوە بۆ ئەگوێرۆ کە کەمێک پێکانی هەبوو”.

لە میانەی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکاندا ئەرژەنتین بێ ئەو دوو ئەستێرە لەگەڵ ئەڵمانیا بە ئەنجامی ٢-٢ بەرامبەربوون. ئەمڕۆش لە دووهەم یاریدا کاتژمێر  ٥:٠٠ی پاش نیوەڕۆ رووبەرووی ئیکوادۆر دەبنەوە. یاری گەڕانەوەی ئەفسانە ئەرژەنتینییەکەش بەرامبەر  پاڕەگوای دەبێت لە ١٨ی مانگی داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button