ئه‌وروپاکوردستانگرنگترین

بەپەلە: یوێفا سزای هەڵبژاردەی تورکیا دەدات

یاریگا
دوای ئەوەی یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا لە یاری بەرامبەر ئەلبانیا سڵاوی سەربازیان وەک وەفایەک بۆ سەربازانی وڵاتەکەیان کرد، یوێفا بریاریداوە لێکۆلینەوە لەسەر ئەم بابەتە بکات.

سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە هەڵسوکەوتی یاریزانانی تورکیا یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپای نیگەران کردووە بەوەی کە سیاسەتیان تێکەڵ بە وەرزش کردووە و بەم هۆیەوە یوێفا بریاریداوە لیژنەیەک لەسەر ئەم کەیسە پێک بێنێت و لە ئەگەری راستی و دروستی ئەم هەڵسوکەوتەیان، چاوەڕێ دەکرێت ئەو هەڵبژاردەیە رووبەڕووی سزایەکی قورسی وەک بێ بەش کردنیان لە یۆرۆی 2020 بێت.

یاریزانانی تورکیا دوای گۆڵەکەی تاسۆن سڵاوی سەربازیان کرد وەکو ئاماژەیەک بۆ رێز گرتن لە سەربازەکانیان کە ئێستا لە رۆژاوای کوردستان لە جەنگدان و هەوڵی داگیر کردنی ئەم بەشەیەی کوردستان دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button