ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

یاریگایەک بە ناوی کرسیتیانۆ رۆناڵدۆ دەکرێت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگاڵی دەیانەوێت ناوی یاریگای خۆیان بۆ Cr7 بگۆڕن.

رۆژنامەی O Jogo بڵاویکردۆتەوە بەرپرسانی یانەی پۆرتوگاڵی لە هەوڵی ئەوەدان ناوی یاریگای خۆیان بگۆڕن و بۆ ئەم مەبەستەش دەستیان بە گفتوگۆ کردن کردووە لەگەڵ ئەو یاریزانەی پێشووی یانەکەیان. پێشتریش لە شاری مادێرا فڕۆکەخانەی ئەم شارە بە ناوی یاریزانی پۆرتوگاڵی کراوە.
یاریگای سپۆرتینگ ناوی خۆزێ ئالڤالادیە و ئەو یانەیە دەیانەوێت ناوەکەی بۆ Cr7 ئالڤالادی بگۆڕن.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا دەست پێکردووە و بەم هۆیەوە ئەو یانەیە دەیەوێت ناوی یاریگاکەیان بە ناوی ئەو یاریزانە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button