ئه‌وروپائیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌

ریال مەدرید لاوێکی دیکەی کردۆتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدان ئێرلینگ هالاند یاریزانی لاوی نەرویجی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی بگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی ئاس لە ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە شاهانەکان بۆ هاوینی داهاتوو چاوییان بڕیوەتە یاریزانی لاوی تەمەن 19 ساڵی نەرویجی، بۆیە ئامادەن لە پێناو ئەم یاریزانە پارەیەکی خەیاڵی خەرج بکەن.

هالاند ئەم وەرزە لە چاومپیۆنزلیگ بەرامبەر خێنکی بەلجیکی هاتریکی کردوو و بووە لاوترین یاریزانی مێژوو هاتریک بکات، هەروەها لە یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپولیش گۆڵێکی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button