ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

سیمیۆنی لە نێوان ڕۆشتنی هێرناندێز و گرزیمان، بە ئازارترینیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا- لەنێو سەرجەم ئەو یاریزانانەی کە لە گواستنەوەکانی هاوینی ڕابردوودا ئەتڵەتیکۆ مەدریدیدیان جێهێشت، دیێگۆ سیمیۆنی پڕئازارترینیان هەڵدەبژێرێت.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ Cadene Ser ئەنجامی داوە و سەرچاوەکانیتریش بڵاویان کردۆتەوە، سیمیۆنی لە بارەی ڕۆشتنی یاریزانەکانی لە ئەتڵەتیکۆ دەڵێت: “ڕۆشتنێک کە زۆرترین ئازارمان دەدات، ئەوەی لۆکاس هێرناندێز بوو. چونکە ئەو کوڕی ئەکادیمیای یانەکە بوو، ئەو لێرە گەورە بوو، لێرە گەشەی کرد و هەر لێرەش فێری زۆر شت بوو. لە ڕۆشتنەکەی گریزمان بە ئازارترە.”

لە هەمان کاتدا ڕاهێنەرە ئەرجەنتینییەکە پەسنی سروشتی کەسێتی گریزمانی کرد و بە کەسێکی بێفیز و کەمدوو هەروەها هێمن و ڕووخۆش ناوی برد. وتیشی ئەو ئێستا لەو شوێنەیە کە خۆی دەیەویست.

هاوینی ڕابردوو چەند یاریزانێکی دیاری ڕۆخی بلانکۆس ماڵئاواییان لە واندا میترۆپۆلیتانۆ کرد، لەوانە لۆکاس هێرناندێز بۆ بایەرن میونخ، ئەنتوان گریزمان بۆ بارسا و دیێگۆ گۆدینیش ڕووی کردە ئینتەر میلان.

بابەتی زیاتر

Back to top button