ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ لەبەردەم تۆمارکردنی ژمارەیەکی خەیاڵیدایە

یاریگا- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەفسانەی زیندووەکەی پورتوگال تەنها هەنگاوێک دوورە لە تۆمارکردنی ژمارەیەکی خەیاڵیی بۆ لیستی گۆڵەکانی.

لە باری تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر هەڵبژاردەی لۆکسێمبۆرگ کە ئەمشەو لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 بەیەک دەگەن، کۆی گۆڵەکانی کاروانی وەرزشی خۆی دەگەیەنێتە 700 گۆڵ لەسەر ئاستی و یانە و هەڵبژاردە.

دۆن تا ئێستا 699 گۆڵی تۆمار کردووە، بەم شێوەیە:

– سپۆرتینگی پورتوگالی: 5 گۆڵ

– مانچستەر یونایتد:  118 گۆڵ

– ڕیاڵ مەدرید: 451 گۆڵ

– یوڤێنتوس: 32 گۆڵ

– گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکەی و ئەورووپاشە بە 93 گۆڵ، دووەم گۆڵکاری جیهانە لەسەر ئاستی هەڵبژاردە لە دوای عەلی دائی ئێرانی کە خاوەنی 109 گۆڵە و ماوەیەک بەر لە ئێستا دائی ڕاشیگەیاند کە مووشەکەکەی مادێرا توانای شکاندی ڕێکۆردەکەی هەیە.

پورتوگال لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانە و دوای چوار یاری هەشت خاڵی هەیە و پلەی دووەمی گرتووە لە دوای ئۆکرانیای پێشەنگ کە خاوەنی 13 خاڵە لە پێنج یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button