ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ یانەی پرێمەرلیگ گۆڵکارەکەی لالیگایان دەوێت

یاریگا –

ئارسیناڵی لەندەنی، بۆرخا مایۆڕاڵی ئیسپانی و ئەستێرەی خێتافی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ بڕی 22 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی بۆرخا مایۆڕاڵی ئەستێرەی خێتافی ئیسپانی تەرخان کردووە، بەڵام یانە مەدریدییەکە داوای 39 ملیۆن پاوەند دەکات.

مایۆڕاڵ لە ئەکادیمای ریال مەدرید پێگەیشتووە، بە درێسی یەکەمی یانەکەش 37 یاری کردووە، 7 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووستکردووە.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە خێتافی کرد. لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشذاری 22 یاری کردووە، 14 گۆڵی کردووە و گۆڵێکی درووستکردووە.

لەم وەرزەی لالیگاش لە 19 یاریدا خاوەنی 12 گۆڵ و 1 ئەسیستە، بە جیاوازی یەک گۆڵ لەدوای جود بێڵینگهام، پلەی دووەمی ریزبەندی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

هاوکات بەپێی سەرچاوە بەریتانییەکە، برێنتفۆردیش ئامانجییەتی ئەو یاریزانە بکات بە شوێنگرەوەی ئیڤان تۆنی، کە پێشبینی دەکرێت هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبهێڵێت، جیا لەوە فولهامیش خۆی بۆ بەدەستهێنانی ئامادە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button