ئه‌وروپائیتاڵیا

گەتوزو راهێنەرایەتی یانەیەکی وڵاتەکەی رەتکردەوە

یاریگا
گێنارۆ گەتوزۆ، راهێنەری ئیتاڵی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئەم وڵاتە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی سامپدۆریای وڵاتەکەی رەتکردەوە.

رۆژنامەی گازێتادێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە دوای ئەوەی بەرپرسانی سامپدۆریا فرانچێسکۆ دی ئۆزیبیۆ راهێنەری یانەکەیان بە هۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزە دوور خستەوە، داوایان لە راهێنەرەکەی پێشووی رۆسێنەری کرد ئەو پۆستە وەربگرێت، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.

گەتوزۆ کۆتایی وەرزی رابردوو وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی ئەیسی میلان هێناوە و تاوەکو ئێستا راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە.

Back to top button