ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

” نامەوێت کوڕەکەم بگەڕێتەوە ئارجێنتینا “

یاریگا
باوکی گۆنزالۆ هیگواین گۆڵکاری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا هیوادەوازێت کوڕەکەی لە یانەی ریڤەر پلەیت کۆتایی بە یاریکردن بێنێت.

باوکی گۆڵکارەکەی بیانکۆنێری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Outlet Ole سەبارەت بە داهاتووی کوڕەکەی گووتی ” گۆنزالۆ لە یانەی ریڤەرپلەیت دەستی بە یاریکردن کردووە و لەو شارە خوێندویەتی، بۆیە ئارەزووی بنەماڵەکەمانە بگەڕێتەوە ئەو یانەیە و لەوێ کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بێنێت، بەڵام نامەوێت بە یەکجاری بگەڕێتەوە ئارجێنتینا، چونکە ژیان لێرە زۆر سەختە “.

گۆنزالۆ هیگواین لە فڕەنسا لە دایکبووە، بەڵام کاتێک تەمەنی 10 ساڵ بووە لەگەڵ خانەوادەکەی گەڕاوەتەوە ئارجێنتینا و لەوێ لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیت دەستی بە یاریکردن کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button