ئه‌مریکائیسپانیاگرنگترین

کارلۆس: لەگەڵ رۆناڵدۆ زیاتر خەوتووم وەک لەگەڵ هاوسەرەکەم

رۆبێرتۆ کارلۆس ئەستێرەی مێژوویی بەڕازیل و یانەی ریاڵ مەدرید لە نوێترین دیمانەیدا  تیشکدەخاتە سەر چەند باسێک لە نێویاندا نزیکی لە رۆناڵدۆ دالیمای بەڕازیلی.

کارلۆس لە دیمانەیەدا کە لەگەڵ ڤیتۆر بایا ئەنجامیداوە بۆ کەناڵێکی پۆرتوگالی بەوە دەستی پێکرد کە لەسەر میوزیسیانێک ناودار ناونراوە بەهۆی ئەوەی باوکی هەواداری ئەو هوندەرمەندە بووە.

کارلۆس پرسیاری راهێنەرەکانی  مەدریدی لێکرا کە لە سەردەمی پڕ ئەستێرەی یانەکەدا ژمارەیەکی زۆر راهێنەر گۆڕانکاریان پێکرا.

لە وەڵامدا وتی ” دێل بۆسکی ئەو زیاتر وەک هاوڕێیەک بوو، پێویستمان بە یاسا و رێکار نەبوو بە تەواو دەمانزانی ئەو چی لە ئێمە دەویست. مەشقەکانمان لە دووشەممان وەک هەندێک جار سێ شەممانیش لە دوا نیوەڕۆدابوو  بەڵام هەرگیز داوای لێنەدەکردین ١١ی بەیانی لەوێ بین  چونکە کەس نەدەچوو

سەبارەت بەو راهێنەرەی کە پێی سەرسام نەبوو باسی کەماچۆی کرد ، کارلۆس وتی ” لە سەردەمی گالاکتیکۆس، ئەو بارودۆخێکی مەترسیداری لە ژووری خۆگۆڕین دروست کرد بەڵام ئێمە حەوت یاریزان بووین کە کە پەیوەندیمان زۆر باش بوو وە هەمیشە ژووری خۆگۆڕینمان بەڕێوەدەبرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. یەکەم رۆژ کە هات وتی سڵاو، دەمەوێت هەمووتان بەیانی کاتژمێر ٧ی بەیانی ئامادەی مەشق بن. لە کاتێکدا  خۆمان ١٠:٣٠ دەهاتین. هەوڵماندا قسەی لەگەڵ بکەین و پاشگەزی بکەینەوە چونکە ئێمە بەو جۆرە رانەهاتبوین. دوای ١٠ رۆژ دەرکرا”.

یەکێکی دیکە لە راهێنەرە تەمەن کورتەکانی مەدرید لوکسەمبۆرگۆی بەڕازیلی بوو. سەبارەت بەویش وتی “ئێمە کلتورێکمان هەبوو کە جانتاکانمان لە هۆتێلەکە جێدەهێشت و دەچووین بۆ خواردنەوەی شەراب یان بیرە پێش نانی ئێوارە. هەمیشە دوو بوتڵی شەراب لەسەر مێزەکانمان بوو. من و رۆناڵدۆ بە لوکسەمبۆرۆگۆمان وت “پرۆفیسۆر ، خەڵک لێرە کلتوری هەیە هەوڵ مەدە  بیانگۆڕی و خۆت دواتر دەزانیت کە چۆنن. بەڵام ئەو سەرەتا شەرابەکەی لابرد و دواتر بیرەی قەدەغەکرد، ئەوەبوو دوای سێ مانگ دەرکرا”.

 

ڤیتۆر بایا لە کارلۆسی پرسی ئایا بەهێزی کەسایەتی یاریزانەکان هۆکاربووە بۆ دەرکردنی راهێنەرەکان

“ئێستا کە بیر لەوکاتە دەکەمەوە، لام سەیربوو چۆن  سزانەدەدراین بۆ زۆرێک لە سەرکێشییەکانمان. لە کاتێکدا ئێمە فڕۆکەی تایبەتمان هەبوو بەڵام هەمیشە لە فڕۆکەخانەدا بێکهام کەس نەیدەزانی چی لێدەهات، فیگۆ و زیدان لە شوێنێکی تر بوون و من و رۆناڵدۆش فڕۆکەکە بەجێیدەهێشتین و دەبوو رۆژی دواتر بە شەمەندەفەر بگەڕێینەوە.  هەمیشە دۆعام دەکرد یارییەکانمان لە شەممەدابن بۆ ئەوەی رۆژی دواتر بە فڕۆکەی تایبەت بچم بۆ سەیری فۆرمولا ١”.

 

سەبارەت بە هاوڕێیەتی خۆی و رۆناڵدۆش وتی

“.رۆناڵدۆم لە ساڵی ١٩٩٣ ناسی و هەرلەوکاتەوە بووین بە هاوژوور. ئەوەندەی لەگەڵ ئەو لە ژوورێک نوستووم ئەوەندە لەگەڵ هاوسەرەکەم نەنووستووم”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button