ئه‌ڵمانیابازاری گواستنه‌وه‌

ریبێری داوا لە سانچۆ دەکات روونەکاتە بایەرن

یاریگا-فرانک ریبێری ئەستێرەی پێشووی یانەی بایەرن میونشن ئامۆژگاری جەیدن سانچۆ دەکات نەچێتە بایەرن.

بایەرن مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە رفاندی ئەستێرەکانی دۆرتموند و لە ئەڵمانیاوە دەنگۆی ئەوە هەیە بایەرن دەیەوێت لاوە ئینگلیزییە بەهرەمەندەکە بگوازێتەوە. بەڵام ریبێری کە ئێستا یاری بۆ فیۆرەنتینای ئیتاڵی دەکات بۆ بیڵد وتی “سانچۆ یاریزانێکی بەتوانایە بەڵام لە هەمان شوێنی یاریکردنی ئەو بایەرن زۆر یاریزانی دیکەی هەیە. باڤاری خاوەنی مولەرن،گنابری،کۆتینهۆ،کۆڵمان، پێریسیج  ولێڤاندۆڤێسکییە هیچ پێگەیەک نیە بۆ ئەو یاریزانە”.

سانچۆ تەمەنی تەنها ١٩ ساڵە و لە کۆی ٧ یاری ئەم وەرزەی بۆندزلیگا خاوەنی سێ گۆڵ و پێنج ئاسیستە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button