ئه‌مریکا

سکالۆنی: تیمەکەم زۆر گەشەی کردووە

لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ستایشی تیمەکەی دەکات پاش بەرامبەربوون لەگەل ئەڵمانیا.

تانگۆ لە نیوەی یەکەمدا دوو گۆڵ لەدوا بوو بەڵام دواتر توانی دوو  گۆڵ تۆماربکات و ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە. سکالۆنی دوای یاریەکە وتی” ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە جگە لە ئاستمان، هۆشمەندی تیمەکە بوو بۆ گەڕانەوە بۆ یارییەکە و  یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە لەبری ئەوەی دەستبەداری یارییەکە بن، ئەوە گرنگترین خاڵی ئێمە بوو. کاتێک دوو گۆڵ لە پێش بوون بارمان ئاڵۆزبوو وە دەکرا یارییەکە زۆر خراپتر کۆتایی پێبێت بەڵام ئەرژەنتین زۆر گەشەی کردووە و لە نیوەی دووهەمدا زۆر باش یاریمان کرد . هەرچەندە دەبێت لە هەڵەکانی نیوەی یەکەم بکۆڵینەوە”.

یاری دواتری ئەرژەنتین  بەرامبەر ئیکوادۆر دەبێت لە ١٣ی ئەم مانگەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button