ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواردیۆلا: یاریزانێکمان بە ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆش نافرۆشم

پیپ گواردیۆلا لەنێو سەرجەم یاریزانانی یانەکەیدا پێی وایە فیڵ فۆدنی لاو بەنرخترینیانە.

سیتیزن یەکێکە لە یانە پڕ ئەستێرەکانی ئەوروپا بەڵام لە پەرتووکێکی نوێ دا بە ناوی “ستییەکەی پێپ: دروستکردنی تیمێکی نایاب”دا هاتووە، گواردیۆلا وتوویەتی “نوێکردنەوەی گرێبەستی فۆدن بێ هۆ نەبوو، ئەو تاکە یاریزانە کە لە هیچ بارودۆخێکدا بۆ فروشتن نیە. تەنانەت ئەگەر ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆمان پێبدرێت”.

لە کاتێکدا پێپ ئەم قسانەی کردووە فیڵ فۆدن لەم وەرزەدا زۆربەی هەرە زۆری کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگە بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە پێی وتووە هۆکارەکەی تەنها هەبوونی یاریزانی بە ئەزموونی دیکەیە و بەوەش دڵنیایی داوەتێ کە ئیدی هیچ یاریزانێکی دیکە ناکرێت لە پێگەکەی ئەو یاری بکات”.

بابەتی زیاتر

Back to top button