ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فابیان شار گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا –

فابیان شاری سویسری گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نیوکاسڵ نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر بەشێوەیەکی فەرمی یانەی نویکاسڵ یونایتد رایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە لەگەڵ فابیان شاری سویسری گەیشتوونەتە رێککەتن و گرێبەستی بەرگریکارەکەیان تا هاوینی 2025 نوێکردووەتەوە.

شار لە مانگی رابردوو تەمەنی بوو بە 32 ساڵ، ناوبراو لە هاوینی 2018 بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ لە دیپۆرتیڤۆ لا کارونیای ئیسپانییەوە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکە کرد.

بە درێسی نیوکاسڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 169 یاری کردووە 11 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی درووستکردووە.

شار 78 یاری بە درێسی هەڵبژاردەی سویسرا کردووە، پێشبینی دەکرێت لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2024 بەشێوەیەکی سەرەکی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی یاری بکات.

فبیان لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فەرمی نیوکاسڵ دڵخۆشی خۆی بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەربڕیووە.

زۆر جار ئەم قسەیەم کردووە، لێرە هەست دەکەم لە نیشتیمانەکەی خۆمم، هەست بە ئاسودەییەکی زۆر دەکەم کە لە نیوکاسڵ دەژیم، هاوڕێکانم و تەواوی ستافی یانەکە وەک خێزانێکی خۆمن، سوپازگوزارم، کە دەتوانم لێرە درێژە بە یاریکردن بدەم.

ئێدی هاوی راهێنەری یانەکەش بەهەمان شێوە دڵخۆشی خۆی بە مانەوەی بەرگریکارەکەی دەربڕیووە.

دڵخۆشم بە نوێکرانەوەی گرێبەستەکەی شار، لەوەتەی هاتوومەتە نیوکاسڵ، ئەو یاریزانێکی سەرنجڕاکێش بووە و هۆکارێکی گەورەی سەرکەوتنەکانمانە، بەشێوەیەکی زۆر باش بەرگری دەکات، بە تۆپیشەوە زۆر باش یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button