خوله‌کانی دیکە

فێرناندۆ سانتۆس بوو بە ڕاهێنەری یانەیەکی تورکی

یاریگا –

فێرناندۆ سانتۆسی پورتوگالی بۆ دووەمین جار لە دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەی، ئەرکێکی نوێی پێ سپێردرا لە یانەیەکی تورکیەوە.

بێشکتاشی تورکی ئەم وەرزە بە دەست ئەنجامە خراپەکانیەوە دەناڵێنێت، ماوەیەکە بە دوای ڕاهێنەردا دەگەڕێت و دوا جار لەگەڵ سانتۆس گەیشتە ڕێککەوتن بۆ ئەو ئەرکە.

ئەرکی فێرناندۆ ئاسان نابێت بەوپێیەی بێشیکتاش لە پلەی 15ی خولی تورکیەوە دێن و هەژدە خاڵ لە پێشەنگەوە دوورن.

سانتۆس کە لە مێژووی خۆیدا جامی یۆرۆ و نەیشنز لیگ لەگەڵ پورتوگال دوو دیارترین دەستکەوتین، دەبێتە چوارەم ڕاهێنەر لەم وەرزە یانە ڕەش و سپی پۆشەکە بەڕێوە ببات.

ناوبراو یەکەم ئەرکی ڕاهێنەرایەتیەتی لەگەڵ یانە لەوەتەی ساڵی 2010. لەگەڵ پورتوگال لە 2014-2022 بەردەوام بوو، لە دوای مۆندیال دوورخرایەوە و، یەنایەری ساڵی پار بوو بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا، بەڵام تەنها نۆ مانگی خایاند و لەسەر ئەنجامە خراپەکان و ڕەخنەی زۆر لە سەری، لەو ئەرکەش دوور خرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button