ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

مۆرینهۆ راهێنەرایەتی یانەیەکی فڕەنسی رەتکردەوە

یاریگا
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی رەتیکردەوە بێتە راهێنەری یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فڕەنسا.

رۆژنامەی لۆ پاریزینی فڕەنسی بڵاویکردەوە دوای دوورخستنەوەی سیلڤینهۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان، بەرپرسانی یانەی لیۆن داوایان لە راهێنەری پۆرتوگاڵی کردووە سەرپەرشتی یانەکەیان بکات، بەڵام سپێشەل وەن ئەو داوایەی رەتکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە ژان میشێل سەرۆکی ئەو یانەیە دوای بێ هیوا بوون لە مۆرینهۆ، ئەمجارەیان دەیەوێت لۆران بلان رازی بکات ببێتە راهێنەری یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button