ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڕاکیتیچ: بۆ ئەوەی ڕووبکەمە یوڤێنتوس، تەنانەت ڕۆناڵدۆش پەیوەندی پێوەکردم

یاریگا- لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا کە ئیڤان ڕاکیتیچی کرواتی چەند لێدوانێکی پڕ لە زانیاریی نوێ و نەبیستراوی دا لە بارەی پەیوەندیی بە هەڵبژاردەکەی و هەروەها یانەی بارسێلۆنا.

لێدوانەکانی ڕاکیتیچ لەگەڵ 24sataی میدیای وڵاتەکەی، پێش ڕووبەڕوو بوونەوەکەیان دێت بەرامبەر هەنگاریا لە میانی پاڵاوتنەکانی یۆرۆ، کە تێیدا ناوەڕستکارە کرواتییەکە بە ڕوونی ویست و هەڵوێستی خۆی لەسەر داهاتووی لەگەڵ بلاوگرانا خستە ڕوو و وتی: “شتەکە ئێستا زۆر سەختە، من دەمەوێت خولەکی زیاتر یاری بکەم و هەر لە بارسێلۆناش بمێنمەوە. نەک تەنها چێژ لە پیاسەی ناو شارەکە و کەنار دەریاکان ببینم.”

سەبارەت بە ئەگەری چوونی لە یانەکە و هاتنی گرێبەست بۆی، دیسان یانەکەی بە هۆکاری نەڕۆشتنی زانی و گوتی: “تەنانەت کریستیانۆ ڕۆناڵدۆش پەیوەندیی پێوەکردم و پێی گوتم کە ژووری جلگۆڕین دەیانەوێت پەیوەندیی بە یوڤیەوە بکەیت. بەڵام ئەوە بوو بارسا لە بەرامبەردا داوای 50 ملیۆن یۆرۆی کرد، بۆیە گرێبەستەکە ڕووی نەدا.”

ڕاکتیچ ئەم وەرزە بەشێوەیەکی کەم لەلایەن ڤاڵڤیردیەوە پشتی پێ دەبەسترێت، بە شێوەیەک لە کۆی 720 خولەک، تەنها 126 خولەک یاری پێکراوە. کەمتر لە دی یۆنگ، سێرجی ڕۆبێرتۆ، بۆسکێتس و ئارسەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button