ئه‌وروپائیسپانیا

میسی: هیوادار بووم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت

یاریگا- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە هیوادار بووە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت،

لە لێدوانەكانی بۆ ڕاك1 ووتی: یانەكەمان كاریگەری خراپی بەسەر هات بە ڕۆشتنی چاڤی و ئینێستا، بەڵام یاریزانی باشمان هەیە لەو هێڵە یاری بكەن، شتێكی ئاساییە لە دوای ڕۆشتنی ئەوان شێوازی یاریكردنی یانەكە بگۆڕێت ، لەو باوەڕەدام چاڤی دەگەڕێتەوە و ڕێگای پیپ گواردیۆلا دەگرێت لە ڕاهێنەرایەتی كردنی یانەكە.

هەروەها گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا ووتیشی: چاودێری خۆم دەكەم ساڵ بە ساڵ، گەشتومەتە تەمەنێك شتێكی ئاساییە چاودێری جەستەم بكەم، هیوادارم باش بم و بتوانم یارمەتی یانەكەم بدەم.

هەروەها میسی بەردەوام بوو ووتی: باشترین ڕاهێنەر ڕاهێنانی پێ كردبم پیپ گواردیۆلا بووە دوای ئەویش لویس ئێنریكی.

سەبارەت بە باشترین یاری خۆی ووتی: یاریەكەمان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی نیوەی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ كە 2-0بردمانەوە پێم وابێ باشترین یاریم بووە.

لە كۆتاییشدا ووتی: هیوادار بووم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بێت، بە هەبوونی لیگا و كلاسیكۆ بە چێژتر دەبوو، ڕیاڵ مەدرید هەمیشە وەك ڕكابەرێكی سەخت دەمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button