ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ڕه‌نسا

فەرمی: گۆندوزی بە باشترینی مانگی رابردوو دیاریکرا

یاریگا
ماتیۆ گۆندوزی، ناوەڕاستکاری فڕەنسی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵاند وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی یانە لەندەنییەکە بڵاویکردەوە ناوەڕاستی فڕەنسی یانەکەیان لە راپرسی هاندەران توانی زۆرترین دەنگ بەدەست بێنێت و وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردوو دیاریکرا.

گۆندوزی مانگی رابردوو 337خولەک بەشداری یارییەکانی یانەکەی کرد و توانی دوو ئاسیست تۆمار بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button