ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: شڤاینشتایگەر واز هێنانی لە یاریکردن راگەیاند

یاریگا
باستیان شڤاینشتایگەر، ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە تەمەنی 35 ساڵیدا وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند.

ماڵپەر DWـی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکاری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ لە تەمەنی 35 ساڵیدا بریاریدا بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنێت. یاریزانەکەی مانشافت لە ژیانی پیشەگەریدا تەنها یاری بۆ سێ یانە کردووە.

باستیان لە نێوان ساڵانی 2002 تاوەکو 2015 یاری بۆ بایرن میونشن کردووە و دواتر لە ساڵی 2015 چووە مانچێستەر یونایتد و لە کۆتاییدا پەیوەندی بە یانەی شیکاگۆ فایەری ئەمریکا کرد.

Back to top button