ئه‌وروپائیتاڵیا

نوێترین زانیاری لەسەر پێکانەکەی سێنسی

یاریگا
ستێفانۆ سێنسی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئەم وڵاتە چاوەڕێ دەکرێت بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بکات.

ماڵپەری فەرمی نێرازۆری بڵاویکردەوە دوای ئەوەی ناوەڕاستکاری یانەکەیان لە یاری بەرامبەر یۆڤێنتۆس تووشی پێکان بوو، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە پێکانەکەی قورس نیە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت یاری داهاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

سێنسی بە هۆی ئەو پێکانەی ناتوانێت بەشداری دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2020 بکات.

Back to top button