ئه‌وروپائیتالیاگرنگترین

هاندەرانی ئەیسی میلان داوای راهێنەرێکی دیکە دەکەن

یاریگا
زۆربەی سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە مارکۆ جامپاولۆ لە راهێنەرایەتی ئەیسی میلان دوور خراوەتەوە و لە شوێنی ئەو بریارە ستێفانۆ پیۆلی دەست نیشان بکرێت.

ماڵپەری میلان نیوز بڵاویکردۆتەوە هاندەرانی رۆسێنەری پێش ئەوەی پیۆلی بە فەرمی وەکو راهێنەری یانەکەیان دەست نیشان بکرێت، داوای دوورخستنەوەی دەکەن و لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر هەڵمەتی #PioliUot دەست پێکردووە، چونکە ئەوان داوای راهێنەرێکی بە ئەزموون و لێهاتوو دەکەن.

لەم چەند رۆژەدا بەرپرسانی میلان هەوڵی زۆریانداوە لوسیانۆ سپالێتی رازی بکەن ببۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتیان، بەڵام دواجار هەردوولا رێکنەکەوتن.

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close