ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەلێکس فێرگسۆن داوا لە یونایتد دەکات یاریزانێک بکڕن

یاریگا-سێر ئەلێکس فێرگسۆن ئامۆژگاری یانەی مانچێستەریونایتدی کردووە جۆن مەکگینی یاریزانی ئەستۆن بیلا بکڕن.

جۆنی ئەستێرەی ئەستۆن ڤیلا لە هاوینی ئەمساڵدا ئامانجی شەیتانە سوورەکان بوو بەڵام سەرەنجام هەوڵیان بۆ کڕینی نەدا.لە کاتێکدا نرخی تەنها دوو ملیۆن پاوەند بوو.

 بۆبی جێنکس کە یەکێکە لە دیارترین یاریزان دۆزەرەوەکانی جیهان بۆ ئەتلەتیک وتی “ئەوەی دەیزانم ئەوەیە فێرگسۆن لە یانەکەی پرسیووە بۆچی رێگەیان داوە لە چنگیان دەربچێت. ئەگەر تا مانگی یەک ئاستی بە بەرزی بهێڵێتەوە دڵنیام فێرگسۆن داوا لە یانەکە دەکات بیگوازێتەوە ریزەکانی”.

مەکگین تەمەنی ٢٤ ساڵە و سەرەڕای ئەوەی لە هێڵی ناوەڕاست یاری دەکات خاوەنی نۆ گۆڵە بۆ ئەستۆن ڤیلا.

بابەتی زیاتر

Back to top button