ئیسپانیاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: مێسی چۆن ویستی دێمبێڵێ لە کارتی سوور رزگاربکات

یانەی بارسێلۆنا گەڕاوەتەوە سەر رێچکەی سەرکەوتنەکانی و ئەمەش وەک پێشبینی دەکرا لەگەڵ گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی بوو یاریگاکان. لە یاری ئەم هەفتەیەدا بەرامبەر سیڤیلیا سەرەڕای سەرکەوتنێکی گەورە بارسا لە کۆتا خولەکەکاندا عوسمان دێمبێلێی بۆ یاری داهاتوو لەدەستدا کاتێک ئەو یاریزانە کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.

لە راپۆرتی ناوبژیوانی دوای یارییەکەدا هاتووە دێمبێڵی پێی وتم “تۆ زۆر زۆر زۆر زۆر خراپیت” لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت لیۆ دوای رووداوەکە  دەچێتە بەردەم ئەنتۆنیۆ مانتوی ناوبژیوان و پێی دەڵێت “دێمبێڵی ئیسپانی نازانێت و مەبەستی نەبووە”. ئەمە لە کاتێکدا دێمبێلێ دوو سالە لە ئیسپانیایە.

لە باری مانەوەی سزاکە وەک خۆی پێشبینی دەکرێت دێمبێلێ لە دوو یاری داببڕێت لە نێویاندا یەکەم کلاسیکۆی وەرز لە ٢٦ی ئەم مانگەدا.

 

بینەری ڤیدیۆکە بن

بابەتی زیاتر

Back to top button