ئینگلتەرا

تۆتنهام پێنج یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز بڕیاریدا دەستبەرداری پێنج یاریزان بێت بەمەبەستی نوێکردنەوەی پێکهاتەکەی لە گواستنەوەی زستانەدا.

سپێرز لە مانگی دووی ئەمساڵەوە دۆڕانەکانی لە سەرکەوتنەکانی زیاترن، ئەمەش پاش گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە وەرزی رابردوودا.

سەرەڕای مانەوەی ئەگەرەکانی رۆیشتنی بە کراوەیی بەڵام ماوریسیۆ پۆچەتینهۆ سوورە لە مانەوە لە ئەرکەکەی و گەڕاندنەوەی یانەکە بەرەو سەرکەوتنەکان. بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاریداوە گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەکەیدا بکات.

بەگوێرەی میرۆر هەریەک لە کریستیان ئێریکسن، دانی رۆس، ئێریک، دایەر، سێرجی ئاوریەر، ڤیکتۆر وانیاما سەرجەمیان لە مانگی یەکدا دەخرێنە لیستی فرۆشتنی یانەکە. ئەوەی یەکەمیان لە هاوینی ئەمساڵەوە  خۆی مەیلی رۆیشتنی هەیە و نزیکترین یانەش لە کڕینی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییە.

تۆتنهام لە هەشت یاری ئەم وەرزەدا تەنها ١١ خاڵی هەیە و لە خولی پاڵەوانەکانیش تووشی شکستێکی گەورە هات بەرامبەر بایەرن میونشن بە ئەنجامی ٧-٢.

بابەتی زیاتر

Back to top button