ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ راهێنەرێکی نوێ

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان بەفەرمی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ دوورخستنەوەی مارکۆ جیامپاولۆی راهێنەر.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیا کۆکن لەسەر ئەوەی ستیفانۆ پیۆلی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ گرتنە دەستی ئەو ئەرکە و رۆسۆنێری گفتوگۆکانی لەگەڵیدا دەستپێکردووە. بەڵام تاوەکو دەستنیشانکردنی راهێنەری نوێ بە تەواوی یەکلانەبێتەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی جیامپاولۆ ئاشکرا ناکرێت.

پیۆلی لە ٢٠٠٦ـەوە بەردەوام لە خولی ئیتاڵی کاری راهێنەرایەتی کردووە  و گرنگترینیان لەگەڵ یانەکانی پارما،فیۆرەنتینا،ئینتەرمیلان، پالێرمۆ و لازیۆ بووە.  دیارترین دەستکەوتیشی گەیاندنی لازیۆ بوو بە خولی پاڵەوانەکان لە ساڵی ٢٠١٥ ـدا.

میلان لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی خۆزێ مۆرینهۆی دابوو بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەگەرێکی بچووکیش هەیە خۆزێ ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ. بەڵام سەرەڕای گۆڕینی بەردەوامی راهێنەرەکانی، کێشەکانی میلان تا دێت قوڵتردەبنەوە و ئاستیشی بەرەو خراپتر دەڕوات.

بابەتی زیاتر

Back to top button