ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەیڵ لە کۆتاییدا بڕیاری رۆیشتنی دا لە مەدرید

لە پەڕەی یەکەمی ئەمڕۆی رۆژنامەی ئەی ئێس دا هەواڵی بڕیاردانی رۆیشتنی گاریس بەیڵ لە مەدرید  بڵاوبووەتەوە لەسەر زاری رۆژنامەنووسی ناودار گیڵێم بالاگێ.

بەگوێرەی بالاگێ دوورخستنەوەی بەیڵ لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر کلەب بروگ کۆتا بزمار بووە لە تابووتی پەیوەندی مەدرید و ئەستێرە وێڵزییەکە. هەرچەندە مەدرید لە هاوینی رابردوو زۆر هەوڵیدا بیفرۆشێت بەڵام ناوبراو فرۆشتنی رەتکردەوە تاوەکو ئێستا خۆی بڕیاری جێهێشتنی یانەکەیدا چونکە پێی وایە زیدان رێزی ناگرێت و رەفتارەکانی یانەکە لەگەڵیدا نەشیاون.

ئەمەش یەکەمجارە لەوکاتەوەی یاریزانەکە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە پەیوەندی بە مەدریدەوە کردووە بڕیاریداوە یانەکە جێبهێڵێت.

بەیڵ لە یارییەکەی بەرامبەر کلەب بروگ فەرمانی پێکراوە کە دەبێت لەنێو هاندەرانەوە بینەر بێت، ناوبراو چوار خولەک دوای دەستپێکی یارییەکە گەیشتە  سەکۆی هاندەران. ئەمەش پاش ئەوەی بۆ دووهەم جار لە ماوەی ١٠ رۆژدا زیدان بڕیاریدا پشوو وەربگرێت.

هەموو ئەمانە لە کاتێکدایە پەیوەندی بەیڵ و زیدان بەرەو باشتردەچوو، بە تایبەت دوای پێشڤەچوونی ئاستی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەدا بەڵام بەیڵ پێی وایە ئێستا تێگەیشتووە رەفتارەکانی یانەکە لەگەڵیدا پەیوەندی بە ئاستییەوە نیە و ئەوەش هۆکاری بڕیاری رۆیشتنەکەیەتی.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button