ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ قەرزاری چەن یانەیەکە

یاریگا
دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی ساڵانە، دەرکەوتووە بارسێلۆنا نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بابەتی کرینی یاریزانان قەرزاری چەند یانەیەکە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کەتەلۆنیەکان تاوەکو ئێستا بابەتی کرینی فلیۆ کۆتینهۆ لە لیڤەرپول، نزیکەی 70 ملیۆن یۆرۆیان تاوەکو ئێستا نەداوەتە ئەو یانەیە، لەلایەکی دیکەوە 30,3 ملیۆن قەرزاری رۆما، 10,93 ملیۆن قەرزاری بایرن میونشنن بابەتی گواستنەوەی ئارتۆرۆ ڤیدال و هەروەها 48,62 ملیۆن قەرزاری ڤالێنسیان بابەتی کڕینی نێتۆ.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆناش نزیکەی 75 ملیۆن یۆرۆ پارەی لەلای چەند یانەیەکە بابەتی فرۆشتنی چەند یاریزانێکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button