ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید نوێ دەكاتەوە

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ دەكاتەوە.

كارلۆ ئانچێلۆتی لە هاوینی ساڵی 2021 پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ریال مەدریدی گرتە ئەستۆ و گرێبەستەكەشی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچێت.

لە دوای دووبارە وەرگرتنەوەی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە، كارلۆ ئانچێلۆتی نازناوەكانی چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانەكان، لالیگا، سوپەری ئەوروپا و جامی شای بردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، كارلۆ ئانچێلۆتی زۆر نزیكە لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یانەكە دڵخۆشە بە هەبوونی و پلانی داهاتوویان كۆبوونەوەیەك لەگەڵیدا لە دوای كۆتاییهاتنی سوپەری ئیسپانیا باس دەكەن.

لای خۆیەوە راهێنەرە ئیتاڵیەكە مانەوە لە ریال مەدرید هەڵدەبژێرێت وەك لە وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

لە راپۆرتەكەی ئاسدا هاتووە، ئانچێلۆتی لەگەڵ خێزان و كوڕەكەی قسەیكردووە، دووپاتیكردووەتەوە كە لە مەدرید زۆر دڵخۆشە و ئەگەر ئەگەرێك هەبێت بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی، ئەوا راستەوخۆ و بە بێ هیچ دوودڵیەك ئەو كارە دەكات.

لە كۆتایی راپۆرتەكەشدا هاتووە، گرێبەستە نوێیەكەی كارلیتۆ لەگەڵ یانە شاهانەكە تا هاوینی ساڵی 2025 دەبێت.

كارلۆ ئانچێلۆتی

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 45 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر یانەی لایپزیگ یاری دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button