ئه‌وروپائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

واندا نارا: ئینتەر بەرامبەر یوڤی و بارسێلۆناش پێویستی بە ئیکاردی بوو

یاریگا- جارێکیتر واندا نارا، هاوژین و بریکاری ماورۆ ئیکاردی بە لێدوانەکانی ڕووناکییەکەی بۆ سەر خۆی ڕاکێشایەوە، دیسان لەسەر چیرۆکی ئیکاردی و ئینتەر میلان.

واندا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لە بەرنامەی ‘تیکی تاکا’ باسی یاریی لووتکەی نێوان ئینتەر و یوڤی کرد و پێویستیی یانەکەی کۆنتیشی خستە روو بە تواناکانی هاوسەرەکەی لەو یارییەدا.

خانمە بریکارەکە گوتی: “تەماشای هەموو یارییەکانی ئینتەر و یوڤیم کردووە، بەڵێ ئەوەمان کردووە. لەو یارییەشدا ئینتەر دەبوو زیاتریان پێشکەش بکردایە لە گێمی یەکەمدا. ئەوە ئیکاردی نییە کە ئەو یارییەی لە دەست دابێت، بەڵکو ئینتەرە کە پێویستی بەو هەبوو بۆ ئەو ڕووبەڕوو بوونەوەیە و هەروەها پێش ئەوەش لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بارسێلۆنا.”

لەسەر ئاستەکانی هاوسەرەکەی بەرامبەر یوڤی گوتی: “ئیکاردی لە 11 یاریدا بەرامبەر یوڤێنتوس توانیویەتی 8 گۆڵ تۆمار بکات.”

دوای ئەوەی نەیتوانی ڕەزامەندیی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بەدەست بهێنێت بە مانەوەی لە ڕیزەکانی نیرازۆری، هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە لە ماوەکانی گواستنەوەی هاوینەدا بە خواستن ڕووی کردە پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button