ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ڤیکتۆر ڤالدێز لە بارسێلۆنا دوور خرایەوە

یاریگا
ڤیکتۆر ڤالدێز، دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تیپی لاوانی بارسێلۆنا، بە هۆی دەمەقالێ لەگەڵ کلۆیڤەرت دوور خرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا دوور خستنەوەی راهێنەری تیپی لاوانی یانەکەیانی پشت راست کردەوە، دوای ئەوەی گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان دەمەقالێ لەگەڵ پاتریک کلۆیڤەرت بەرێوەبەری ئەکادیمیاکانی دروست بوو ئەم بریارەی بەسەردا سەپێندرا.

ڤالدێز لە ساڵی 2014 بە یەکجاری بارسێلۆنای جێهێشتوو و دوای چوار ساڵ ئەمجارەیان وەکو راهێنەر گەڕایەوە، بەڵام تەنها 80 رۆژ لەسەر پۆستەکەی مایەوە.

Back to top button