ئینگلتەرا

ڤینگەر: رەفتارەکانی پۆگبا کاردانەوەی خراپی ئاستی یانەکەیەتی

ئارسن ڤینگەر پێی وایە هۆکاری رەفتارە ناپەسەندەکانی پاوڵ پۆگبا خراپی ئاستی مانچێستەر یونایتدە و ئەو یاریزانە متمانەی بە یانەکەی نەماوە.

پۆگبا لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی زۆریدا شەیتانە سوورەکان جێبهێڵێت بەڵام سەرکەوتوونەبوو، لەگەڵ گەڕانەوەشیدا ئاستی وەک جاران نیە و یانەکەشی لە خراپترین ئاستی خۆیدا.

ئارسن ڤینگەر سەبارەت بە کێشەکانی پۆگبا بۆ بێین سپۆرت وتی “بەر لە هەموو شتێک پۆگبا لە سەرەتای وەرزەوە هەرگیز بێ پێکانی تەواو نەبووە. متمانەی تەواوی بە جەستەی خۆی نیە و ئەو یاریزانێکە کە زۆر سوودی لە جەستە بەهێزەکەی دەبینی. پێویستە لە بارێکی جەستەیی باشدابێت بۆ ئەوەی باش یاری بکات. پاشان کاتێک یاریزانێک دەیەوێت یانەکەی جێبهێڵێت و تۆ رێگەی لێدەگرێت دەبێت بزانیت کە پڕۆسەیەک هەیە بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو یاریزانە چونکە راستەوخۆ ئاستی دادەبەزێت. من وەک خۆم بڕوام وایە ئەو بەو جۆرە رەفتار دەکات چونکە یونایتد توانای رکابەریان نیە لەسەر پاڵەوانێتییەکان، ئەو هۆکارە و هەروەها رێگریکردن لە رۆیشتنی، بە تەواوی ئاستیان دابەزاندووە”.

مان یونایتد لە هەشت یاریدا تەنها نۆ خاڵی هەیە و لە کۆتا سێ یاریدا یەک خاڵی هەیە و لە پلەی ١٢هەمی ریزبەندی پریمەرلیگ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button