ئینگلتەرا

وادەی گەڕانەوەی محەمەد سەڵاح راگەیەندرا

یاریگا-یانەی لیڤەرپوول ئەمڕۆ رایگەیاند پێکانەکەی محەمەد سەڵاح سەخت نیە و پێشبینی دەکەن دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان چاک ببێتەوە.

سەڵاح لە کۆتا خولەکەکانی یاری نێوان لیڤەرپوول و لێیستەر بە لەلایەن هەمزە شەدوری یاریزانی تیمی بەرامبەر تووشی پێکان کر و بە ئازارەوە یاریگای جێهێشت. ئەوەی زیاتر ترسی خستە دڵی یانەکە  ناوبراو  بە شەلی یاریگای جێهێشت. بەڵام دوای پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوت ناوبراو تووشی پێکانی سەخت نەبووە .

سەڵاح بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکانی مسڕ دوورخراوەتەوە بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە ٢٠ی ئەم مانگەدا ئامادەبێت, لەو یارییەی رێدز بۆ نۆهەم بردنەوەی لەسەریەک یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button