کوردستان

رەمەزان سدیق بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی عێراق کرا

 

( ڕەمەزان سدیق) ناسراو بە ( سیپان) بەفەرمی لەلایەن دەستەی ڕاهێنەرانی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاقەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەکەکرا.

سیپان دوای ئەوەی لەخولی یانەپلەیەکەکانی عێڕاق و سێ یاری ڕابردووی لەخولی نایابی عێڕاق لەگەڵ یانەی زاخۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردووە بۆتە جێی سەرنجی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێڕاق و هەربەم هۆیەشەوە بانگهێشتی هەڵبژاردەکەی کردووە، ناوبراو ئەمڕۆ لەڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە گەشتی وڵاتی قەتەڕدەکات بەمەبەستی پەیوەندی کردن بەئۆردوگای مەشقی بەهەڵبژاردەکە کەلەم وڵاتە ئەنجامدەدرێت بۆخۆئامادەکردن بۆیاریەکانی ئۆڵۆمپیادی ئاسیا.

سیپان لەلێدوانێکی تایبەت بۆماڵپەڕی یاریگانێت وتی ( دڵخۆشم بەبانگهێشت کردنم بۆڕیزی هەڵبژاردەی عێڕاق و بەپەرۆشەوە ئەم تاقی کردنەوە گەورەیە ئەنجامدەدەم هیوادارم بتوانم ناوی کوردوکوردستان بەرزتربکەمەوە و بتوانم متمانەی ڕاهێنەربەدەست بێنم، خەونەکانم لێرەوەکۆتایی نایەت و بەئاواتم بگەم بەڕیزی یەکەمی هەڵبژاردەکە) سیپان بچوکترین کاپتنە لەخولی نایابی عێڕاق لەدوا دوویاری سەرکردایەتی یانەکەی کردووە کەهێشتا تەمەنی ۲۱ ساڵە. جێگای ئاماژەیە بەرلەم یاریزانە یاریزان ( گەیلان لوقمان) یاریزانی پێشوی یانەی برایەتی و ئێستای یانەی کارەبا بانگهێشتی هەڵبژاردەکەکراوە.

 

ئامادەکردن : ئاکۆهەولێری

بابەتی زیاتر

Back to top button