خوله‌کانی دیکە

خەلیل ئوموت: تاهەتایە لە مافی خۆم خۆش نابم

''لە سەرۆکی یانەی ئەنقەرەگوجو خۆش نابم''

یاریگا –

خەلیل ئوموت مەلەر، ناوبژیوانی تورکی رەتیدەکاتەوە، لە فاروق کۆجا، سەرۆکی یانەی ئەنقەرەگوچۆ خۆشبێت.

لە یارییەکی گەڕی رابردووی خولی تورکیادا، سەرۆکی یانەی ئەنقەرەگوجۆ لە دوای تەواوبوونی یارییەکەیان بەرامبەر ریزەسپۆر، چووە نێو یاریگا و بە لێدان کەوتە سەر ناوبژیوانی یارییەکە.

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، بڕیاری قەدەخەی چالاکی وەرزشی تاهەتایەی بەسەر کۆجا سەپاندووە، ناوبژیوانەکەش رەتیدەکاتەوە لە مافی خۆی خۆشبێت.

خەلیل ئوموت لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی دەیلی حورییەت-دا دەڵێت

نەخێر، لە کۆجا (سەرۆکی ئەنقەرەگوجۆ) خۆش نابم. ئەو بە بۆکس لێیداوم و منی خستە سەر زەوی، جیا لەمەش کاتێک کەوتە سەر زەوی، بە پێ کەوتە سەرم، نەخێر تاهەتایە لێی خۆش نابم و ئەم رووداوەش لەیاد ناکەم.

لە دوای رووداوەکە، یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، یارییەکانی سوپەرلیگی بۆ هەفتەیەک وەستاند و سێشەممەی رابردوو، رکابەرییەکان دەستیانپێکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button