ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی تۆنی کروس راگەیەندرا

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی جۆری پێکانەکەی تۆنی کروسی راگەیاند پاش پێککرانی لە یاری شەوی رابردوو بەرامبەر گرانادا.

کروس لە نیوەی یەکەمدا بەناچاری ئاڵوگۆڕی پێکرا و لوکا مۆدریچ جێگەی گرتەوە. ئەمڕۆش لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا مەدرید رایگەیاند ئێسکە گەورەی پێی چەپی ئازاری پێگەیشتووە و دوو بۆ سێ هەفتە دادەبڕێت.

بەمەش ناوبراو بەدڵنیاییەوە بەرامبەر مایۆرکا لە لالیگا و گالاتەسەرای لە چامپیۆنزلیگ دادەبڕێت. هەروەها ئەگەری یاری نەکردنی هەیە لە کلاسیکۆی ٢٦ی ئەم مانگەدا.

ناوەراستکارە ئەڵمانییەکە لەنێو یاریزانانی یانەکەی زۆرترین خولەک یاری کردووە لەم وەرزەدا بەجۆرێک ٩٩٪ی سەرجەم خولەکەکان بەشداربووە. لەدوای ئەویش کارلۆس هێنریک کاسیمیرۆ دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button