ئیتاڵیاگرنگترین

کۆنتی هەوڵی گەڕانەوەیدا بۆ یوڤی بەڵام رێگری لێکراوە

ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان ئامانجی گەڕانەوە بووە بۆ یوڤێنتۆس بەر لە یانەکەی ئێستای بەڵام سەرکەوتوونەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوویانە بەیەک دەگەن و یوڤی لەلایەن ماوریزیۆ ساری یەوە راهێنەرایەتی دەکرێت. ئێڤیلین کریستیلین ئەندامی ئەنجومەنی بۆردی فیفا وتی “دەمانزانی کۆنتی دەیەوێت بگەڕێتەوە یوڤی بەڵام ڤیتۆی خرایە سەر لەلایەن بنەماڵەی خاوەنی یانەکە (بنەماڵەی ئانیێلی)

کریستیلین کە بازرگانێکی گەورەی تورینە و لە بنەماڵەی ئانیێلی یەوە زۆر نزیکە  بۆ کریێری دیل تورین وتیشی “ئەو راهێنەرێکی بلیمەتە، دەتوانێت خوێن لە بەرد دەربهێنێت. بیرمان نەچێت ئەو توانی ئیتاڵیا بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بە پێلێ و زازاوە!”.

پەیوەندیکردنی کۆنتی بە ئینتەرەوە بووە هۆی توڕەبوونی هاندەرانی یۆڤی و ١٥ هەزار واژووکۆکرایەوە بۆ ئەوەی ناوی ئەو یاریزانە لە هۆڵی ناودارەکانی بیانکۆنێری دەربهێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button