ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ریاڵ مەدرید ١٠٠ ملیۆن پاوەندی بۆ گرێبەستێکی زستانە ئامادەکردووە

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئارەزووی خۆی تازەدەکاتەوە بۆ یەکێک لە ئامانجەکانی هاوینی رابردووی و بڕی ١٠٠ ملیۆن پاوەندی بۆ ئامادەکردووە.

مەدرید کێشەی هێڵی ناوەڕاستی ئەوەیە و بۆ ئەو مەبەستەش پاش شکستهێنان لە کڕینی پاوڵ پۆگبا، دۆنی ڤان دی بیکی یاریزانی ئەجاکس یان کردووەتە ئامانج. پێشتر نرخی ئەو یاریزانە بە ٣٥ ملیۆن پاوەند خەمڵێندرابوو بەڵام پێداگیری لەلایەن ئەجاکس و گرنگیدان  پێی لەلایەن ریاڵ مەدرید و مانچێستەر یونایتد نرخەکەی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزکردەوە.

ڤان دی بیکی ٢٢ ساڵ بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی ئەجاکس کە ساڵی ٢٠١٧ یاری کۆتایی یۆرۆلیگیان بە مانچستەریونایتد دۆڕاند، بەڵام لە دوو وەرزی رابردوودا ناوی دەرکردووە وەکو یەکێک لە باشترین ناوەڕاستکارەکانی ئەورووپا و پارساڵیش ریاڵ مەدریدیان لە خولی پاڵەوانەکان کردە دەرەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button