ئینگڵته‌را

داڤید لویز: بەر لە ئۆفەرەکەی ئارسناڵ بەنیازی جێهێشتنی چێڵسی بووم

یاریگا داڤید لویز رەتیدەکاتەوە چێڵسی لەپێناو ئارسناڵ جێهێشتبێت و ئاشکرایدەکات بەر لەوەش نیازی ئەوەی هەبووە لە هاوینی رابردوودا بلوز جێبهێڵێت. بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ فرانک لامپارد.

لویزی ٣٢ ساڵ لە کاتێکدا یانەکە بەهۆی سڕکردن مافی کڕینی یاریزانی دیکەی نەبوو، پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد . سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی “بڕیارێک بوو دوای دانیشتن لەگەڵ فرانک لامپارد پێگەیشتم. ئەوە روون بوو کە بیرۆکەمان بۆ تیمەکە و بۆ داهاتوو زۆر جیاوازە و ناگونجێین . بۆیە بڕیارم رۆیشتنمدا و دوای چەند رۆژێک گرێبەستی ئارسناڵم پێگەیشت. راستە رکابەری نێوان هەردوو یانە کارەکە زەحمەت دەکات بەڵام ناکرێت تەنها لەبەر ئەوە چیرۆکێکی نوێ و یانەیەکی گەورە رەتبکەمەوە”.

لویز لە ئارسناڵ جێگەی رەزامەندی هاندەران نیە و یەکێکی دیکەیە لە گواستنەوەکانی هاوینە کە تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی جێگیری خۆی بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button