ئینگلتەرا

جۆری پێکانەکەی لۆریس راگەیەندرا

یاریگا-یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رایگەیاند هیوگۆ لۆریسی کاپتن و گۆڵپارێزی یانەکەیان ماوەیەک دووردەکەوێتەوە پاش پێکانە سەختەکەی بەرامبەر برایتۆن.

هەر لە سەرەتای یارییەکەدا لۆریس بەشێوەیەکی خراپ کەوت بەسەر دەستی چەپیدا و جگە لەوەی بووە هۆی گۆڵی یەکەمی برایتۆن، تووشی پێکانیش هات. دوای پشکنین دەرکەوتووە گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە ئەنیشکی دەرچووە(لەجێ چووە).

لۆریس پێویستی بە پشکنینی زیاترە بۆ راگەیاندنی ماوەی تەواوی دوورکەوتنەوەکەی بەڵام ئەوە یەکلابووەتەوە لە یاری پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا لەگەڵ فەڕەنسا بەرامبەر ئایسلەندا و تورکیا یاری ناکات.

تۆتنهام بە ئەنجامی ٣-٠ تووشی شکست هات ئەمەش چەند رۆژێک پاش شکستە گەورەیان بەرامبەر بایەرن لە خولی پاڵەوانەکان بە ئەنجامی ٧-٢.

.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button