ئینگلتەرا

کلۆپ: ئەگەر ڤیدیۆی قسەکانم بۆ یاریزانان بڵاوببێتەوە واز لە لیڤەرپوول ئەهێنم

یاریگا-یۆرگن کلۆپ رایدەگەیەنێت دژی ئەوەیە ئەو گوتارەی بۆ یاریزانەکانی دەدات بڵاوبکرێنەوە و هەموو کەس بیبینێت.

لەم چەند ساڵەی رابردوودا چەند جارێک ووتەی پڕ هاندانی راهێنەران بڵاوبووەتەوە کاتێک بەر لە یارییەکان یاخود لە پشووی نیوەی یەکەمدا دەیانەوێت گڕوتینێکی زیاتر بە یاریزانەکانیان بدەن. لە نێویاندا زینەدین زیدان، پیپ گواردیۆلا و نوێترینیان  جیسێ مارشی راهێنەر رێدبوڵ ساڵزبۆرگ بوو.

کلۆپ لەوبارەیەوە وتی “ئەگەر کەناڵی فەرمی لیڤەرپوول دیمەنێکی وەها تۆماربکات و بڵاوی بکاتەوە راستەوخۆ وازدەهێنم، تەنها ئەو دەڵێم لەسەر ئەو بابەتە”.

ووتەکانی جیسێ مارش کە بڵاوکرایەوە لەلایەن یانەکەی خۆیەوە بەر لە یارییەکەی لیڤەرپوولە لە خولی پاڵەوانەکان. چەند ووشەیەکی نەشیاوی تێدایە و هەروەها یاریزانەکانی فێردەکات چۆن بە زەبری هێز روبەرووی ڤێرجل ڤان دایک ببنەوە.   لەو یاریەدا ریدز بە زەحمەتییەکی زۆر و بە ئەنجامی ٤-٣ توانی شکست بە رێدبوڵ بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button