ئینگڵته‌را

گواردیۆلا وادەی گەڕانەوەی دێ بروین رادەگەیەنێت

یاریگا-کێڤن دێ بروین ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی تووشی پێکان هاتووە و لە یاری ئەم هەفتەیەی یانەکەدا بەشدارنابێت.

بلیمەتە بەلجیکییەکە لە یاری هەفتەی پێشوودا بەرامبەر ئێڤەرتۆن تووشی پێکان هات و بەهۆیەوە لە خولی پاڵەوانەکاندا لەگەڵ دینامۆ زاگریب یاری نەکرد.

گواردیۆلا لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یاری سبەینێ بەرامبەر وۆڵڤەرهامپتن وتی “سبەینێ بەشدارنابێت بەڵام دوای ئەوە پشووی نێودەوڵەتییە و پێشبینی دەکەین لەگەڵ گەڕانەوەی یارییەکان ئامادەبێت، پێکانەکەی زۆر سەخت نیە”. سیتیزن کێشەی پێکانی هێڵی بەرگریشی هەیە و گواردیۆلا ئاشکرایکرد جۆن ستۆنزیش  دوای یارییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە مەشقە ئاساییەکان.

دێ بروین لەم وەرزەدا لە کۆی حەوت بەشداریکردن دا خاوەنی هەشت ئەسیست و دوو گۆڵە بە تەنها لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button