ئیتاڵیا

ریبێری بە باشترین یاریزانی مانگ دەستنیشانکرا

فرانک ریبێری یاریزانی فیۆرەنتینا بە باشترین یاریزانی مانگی نۆ لە خولی ئیتاڵی دەستنیشانکرا.

ئەستێرەکەی پێشووی بایەرن میونشن لە هاوینی ئەمساڵدا  روویکردە ئیتاڵیا و لەگەڵ ڤیۆلا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات. سەرەڕای ئەوەی تەمەنی گەیشتووەتە ٣٦ ساڵ . لە یاری بەرامبەر میلاندا لەلایەن هاندەرانی رۆسۆنێرییەوە چەپڵەباران کرا.

ریبێری دوو گۆڵ و ئەسیستێکی لە مانگی نۆدا هەبوو بەڵام بە باشترین یاریزانی مانگ دەستنیشانکرا لە کاتێکدا  لە هەمان ماوەدا خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیست بوو !

فیۆرەنتینا بە باشترین ساتەوەختی خۆیدا تێناپەڕێت و دوای شەش هەفتە تەنها هەشت خاڵی کۆکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button