یاریگا

لە 100 وڵاتەوە هاندەران روو لە ئیتاڵیا دەکەن

یاریگا
بریارە یەکشەممەی ئەم هەفتەیە ئینتەر میلان و یۆڤێنتۆس رووبەرووی یەکتری ببنەوە و ماوەیەکە تەواوی بلێتەکانی ئەم یارییە فرۆشراون.

رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە تەواوی بلێتەکانی یاری نێوان پێشەنگ و دووەمی سێریائەی فرۆشراون و پێشبینی دەکرێت 75 هەزار هاندەر لە یاریگای جۆزێپێ میاتزا ئامادە بن و داهاتی یارییەکەش دەگاتە 6,5 ملیۆن یۆرۆ و ئەمەش ریکۆردێکی مێژووییە، هەروەها لە 100 وڵاتی جیهان بلێتی ئەم یارییەیان کڕیوە کە نزیکەی 15 هەزار بلێتن. لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە 40 کۆمێنتکار لە چەندین کەناڵی جیهانی یارییەکە دەگوازنەوە و نزیکەی 200 وڵاتیش یارییەکە دەگوازنەوە.

ئینتەر میلان و یوڤێنتۆس یەکشەممەی ئەم هەفتەیە کاتژمێر 9:45 خولەک بە کاتی هەولێر لە گەڕیە حەوتەمی سێریائەی رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button