ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەشرەف حەکیمی لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕیاڵ دەدوێت

یاریگا- ئەشفرەف حەکیمی یاریزانی ئێستای یانەی دۆرتمۆند باس لە ئەگەری گەڕانەوەی دەکات بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئاستی ئێستای لە یانە ئەڵمانییەکە.

یاریزانە مەغریبییەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: “گەڕانەوەی من بۆ ڕیاڵ مەدرید بەند نییە تەنها بە خودی خۆمەوە، بەڵکوو هەردوو یانە پێویستە پێشتر پەیوەندیی بکەن و بگەنە ڕێککەوتنێکی یەکجارەکیی لە کۆتایی وەرزدا. بەردەوامبوونیشم لەگەڵ دۆرتمۆنددا بە شکست نازانم، چونکە ئامانجی سەرەکیی من لێرە بۆ خۆپێشخستنە. لەوەتەی هاتوومەتە ئەڵمانیاش زۆر پێشکەوتووم، متمانەی زۆریشم بە خۆمە و لە نێو یاریگاش پیشانی دەدەم.”

یاریزانە تەمەن 20 ساڵانەکە نەیتوانی متمانەی زیدانی ڕاهێنەر مێرەنگیی بەدەست بهێنێت و تا ئێستاش داهاتووی ڕوون نییە لە خواستەکانی زیزۆدایە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button