ئه‌وروپائیتاڵیا

مارکیزیۆ وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند

یاریگا- کلاودیۆ مارکیزۆی ئیتاڵیی بە شێوەیەکی فەرمیی وازهێنانی خۆی لە یاریکردن ڕاگەیاند.

ناوەڕاستکارەکەی پێشووتری ئاززۆری لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا زۆرترین یاری بۆ یانەی یوڤێنتوس کردووە و لە یاریزانە دیارەکانی خانمە پیرەکە هەژمار دەکرا.

لە ساڵی 2018 ڕووی کردە یانەی زینت سانت پێترسبێرگی ڕووسی و هەر لەوێش وازهێنانەکەی لە تویتێکدا ڕاگەیاند بەوەی چێتر ناتوانێت ئەوە پێشکەش بکات کە لەخەونی پێوە دەبینی، کە هەر ئەو خەونە بوو کردی بە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ، بە گوتەی خۆی.

دیارترین دەستکەوتی مارکیزیۆی تەمەن 33 ساڵ، بردنەوەی حەوت جاری لەسەریەکی خولی ئیتاڵیی لەگەڵ یوڤی. بە درێسی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاشەوە 55 یاری ئەنجام داوە و تێیدا بەشدار بووە لە دوو جامی جیهانیی. لەگەڵ هاوتیمەکانیشدا گەشتنە فیناڵی یۆرۆی 2012.

بابەتی زیاتر

Back to top button