ئیسپانیاگرنگترین

بارسا ژمارەیەکی پێوانەیی مەدریدی لە ئەورووپا شکاند

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا پاش یارییەکەی شەوی رابردوو  بەرامبەر ئینتەرمیلان پێش ریاڵ مەدرید کەوت لە ژمارەیەکی پێوانەییدا

لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ١٩٩٠  ریاڵ مەدرید ٣٢ یاری ئەورووپی لە خاکی خۆیدا ئەنجامدا و تووشی شکست نەهات، ئەوەش دووهەم ژمارەی پێوانەیی بوو دوای بایەرن. بەڵام بارسا  بە بردنەوە لە ئینتەر ٣٣هەمین یاری لە خاکی خۆیدا ئەنجامدا لەدوای یەک بە بێ شکست (٣٠ بردنەوە و ٣ بەرامبەربوون). بەهۆی زۆربوونی یارییە ئەورووپییەکان بارسێلۆنا لە ماوەی تەنها شەش ساڵدا ژمارە پێوانەییەکەی شکاند.

خاوەن پلەی یەکەمی ئەم ئامارە   بایەرن میونشنە. لە نێوان ساڵان ١٩٦٩ بۆ ١٩٩١ بایەرن ٤٣ یاری ئەورووپی لە خاکی خۆیدا ئەنجام دا بە بێ دۆڕاند هەرچەندە جیاوازی هەیە لە نێوان شێوازی خولەکە لە چەند ساڵێکی  ئەو ساڵانەی بایەرن ژمارەکەی تێدا تۆمارکردووە.

ریاڵ مەدریدی زەبەلاحەکەی سەدەی رابردوو، ئێستا لە هەمان هاوپۆلدا خاوەنی یەکێک لە خراپترین ئامارەکانە بە تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بە بێ بردنەوە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button