ئینگڵته‌را

دوو ئەستێرە لاوەکەی بلوز بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێن

یاریگا-دوا نیوەڕۆی پێکهاتەی بانگهێشتکراوی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رادەگەیەندرێت و هەریەک لە تامی ئەبراهام و فیکایۆ تۆمۆری بانگهێشت دەکرێن.

ئاژانسی هەواڵی سکای سپۆرت رایگەیاند گاریس ساوزگەیت ناوی دوو ئەستێرە لاوەکەی چێڵسی لە پێکهاتەکەی داناوە ئەمەش پاش ئەوەی ئەبراهام  بووەتە فریادڕەسی چێڵسی لەم وەرزەدا و هەشت گۆڵی لە پریمەرلیگ تۆمارکردووە.

تۆمۆری یش پێشتر تەنها یاری بۆ ئینگلتەرای خوار ٢١ ساڵ ئەنجامداوە و ئەویش بۆ یەکەمجار بانگهێشتی تیپی یەکەم دەکرێت.

بلوز لە کڕینی یاریزانان سڕکرا و جگە لەوەش چەند ئەستێرەیەکی یانەکەی لەدەستدا بەڵام یاریزانە لاوەکانی ئەو یانەیە توانیویانە تا ئێستا ئەو یانەیە لە هەڵدێر رزگاربکەن و جگە لە ئەبراهام و تۆمۆری، ماسۆن ماونت سێهەم یاریزانی چێڵسییە کە توانیویەتی جێگەی لە پێکهاتەی یانەکە بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button